بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-03-2022، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم دەرگەی سەرەکیی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی رێکخست و ماوەیەک دەرگەی زانکۆیان داخست.
دواتر دەرگە و پەرژینی زانکۆ کە داخرابوو، شکێندراو خوێندکاران چوونە ژوورەوە. کەمێک گرژی و دەمەقاڵێش لەنێوان بەشی پرسگەی زانکۆ لەگەڵ هەندێک لە خوێندکاران دروستبوو.
Your Comment