بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ مامەند، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دیداری یەکێتی لەشاری کەرکووک رایگەیاند: "چەند لایەنێک لە بەغدا رێککەوتنیان کردبوو دەیانویست یەکێتی پەراوێز بخەن، بەڵام دەرکەوت بەبێ یەکێتی پڕۆسەی سیاسی ناچێتە پێشەوە".
ناوبراو وتیشی: "هەروەها ئەجێندایەک هەبوو گرێبەست کرابوو کە چۆن غازی هەرێم ببرێتە دەرەوە، بەڵام یەکێتی وتی ستۆپ و ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین، لایەن هەبوو دەیوت کەرکوک داگیرکراوە کەچی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سواڵی بۆ دەنگ دەکرد".
Your Comment