ویسترا غازی هەرێم ببرێتە دەرەوە و نەمانهێشت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت رێگریمان لە ئەجێندایەک کردووە کە ویستویەتی غازی هەرێم ببرێتە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ مامەند، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دیداری یەکێتی لەشاری کەرکووک رایگەیاند: "چەند لایەنێک لە بەغدا رێککەوتنیان کردبوو دەیانویست یەکێتی پەراوێز بخەن، بەڵام دەرکەوت بەبێ یەکێتی پڕۆسەی سیاسی ناچێتە پێشەوە".

ناوبراو وتیشی: "هەروەها ئەجێندایەک هەبوو گرێبەست کرابوو کە چۆن غازی هەرێم ببرێتە دەرەوە، بەڵام یەکێتی وتی ستۆپ و ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین، لایەن هەبوو دەیوت کەرکوک داگیرکراوە کەچی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سواڵی بۆ دەنگ دەکرد".

News Code 5569

Your Comment

You are replying to: .
captcha