بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، "پاش تاوتوێکردنی دوا گۆڕانکاری وپێشھاتەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبەر ئەوەی لایەنە عێراقی و ھێزە کوردییەکان ڕێکنەکەوتن و نەگەیشتنە تەوافق لەسەر یەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی کۆمارو وئەنجومەنی وەزیران، بۆیە فراکسیۆنەکەمان بەشداری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە بەشێک نین لەناکۆکیەکان وئەم پەرتەوازەییە لە بەرژوەندی عێراق وھەرێم نازانین، بۆیە بریارمانداوە فراکسیۆنی کۆمەڵ بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆ نەبێت، تا دەرفەتی زیاتر برەخسێت بۆ گەیشتن بە تەوافوق لەسەر ھەردو پۆستەکە".
Your Comment