بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی رزگاری نیشتمان ئه‌نجامێكی خراپی ده‌بێت بۆ ئایینده‌ی عێراق، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان پێكنه‌هێنراوه.
وتیشی، "هێشتا كات ماوه بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌كان، بۆیه پێویسته هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێ پێكبهێنرێت كه زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارن بن، تاوه‌كو ببێته مایه‌ی ئارامی بۆ داهاتوی عێراق، چونكه له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا یه‌كڕیزی نێوان كورد و لایه‌نه شیعیه‌كان و سوننه‌كانیش تێكدرا".
شایانی باسە رۆژی چوارشه‌ممه هاوپه‌یمانێتیی سه‌درییه‌كان و پارتی و سیاده گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانییان به‌ناوی هاوپه‌یمانیی رزگاركردنی نیشتمان راگه‌یاند و هه‌ردو كاندیدانی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماریشیان ئاشكراكرد.
Your Comment