دادگای فیدارڵی عێراق شیاوبوونی کاندیدەکەی پارتیی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەسەند کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق سکاڵاکانی دژی رێبەر ئەحمەد بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق رەتکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پنێجشەممە 24ى ئادارى 2022، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکى رەتکردەوە کە دژى رێبەر ئەحمەد، بەربژێری هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کە لەلایەن ئەندامێکى هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى پێشکێشکرابوو.

سکاڵاکە لەلایەن عالیە نوسەیف، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى پێشکێش کرا بوو و تێیدا ئاماژەى بەوەدابوو کە "رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستى سەرۆککۆماری عێراق شیاو نییە" و پاساوەکەیشی پەیوەندی هەبوو بە تێڕوانینى بەربژێرەکە لەبارەی یەکپارچەیی خاکى عێراق.

News Code 5522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha