لە سووریا، داعش هەوڵی کونترۆڵ کردنەوەی خاک دەدات

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر راگەیاندنی تێکشکانی داعش، لەم کاتەدا شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە لە عێراق و سووریا پلانی خۆ رێکخستنەوەیان هەیە و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی خاک دەدەن، بۆیە داوا لە هاوپەیمانان دەکەن بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ چوارشەممە لە سێیەمین ساڵڕۆژی کۆتاییهێنان بە داعش لە سووریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر تێکشکاندنی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی دواین پێگەی رێکخراوەکە، بۆیە لەم رۆژەدا داوا لە هەموو وڵاتان و هاوپەیمانان دەکەن، پشتیوانی زیاتری هەسەدە بکەن و ستراتیژییەتێکی روونی سەربازی، ئەمنی و سیاسییان هەبێت بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم یادەدا یادی شەهیدان دەکەنەوە کە گیانی خۆیان بەخشی بۆ بەدهێنانی سەرکەوتن، هەروەها پێزانینیان هەیە بۆ ئازایەتی و قوربانیدانی هێزەکانی هەسەدە کە بەپابەندبوون بە بنەما رەوشتی و مرۆییەکان و بەتوانایەکی کەمی سەربازییەوە، رووبەڕووی داعش بوونەو.

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەوەشی خستوەتەڕوو، داعش لەم کاتەدا هەوڵ دەدات خۆی رێکبخاتەوە و شانەی نووستووی پێکهێناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی خاک، بەوهۆیەش مەترسی لەسەر ژمارەیەک ناوچەی دانیشتوان دروستبوە لە دیاریترینی ئەو مەترسیانەش هێرشەکەی سەر زیندانی پیشەسازی حەسەکە بوو، کە پێشوتر هۆشداری درابوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر مەترسییەکانی بەهێزبونەوەی تیرۆر.

News Code 5511

Your Comment

You are replying to: .
captcha