کوردپرێس:
بە پی باوڕی یارسان و هەروەها ڕۆژمیری کوردی یارسانی لەسەرەتای یەکەم ڕۆژی بەهاری کۆردیدا کە هاوکاتە لە گەڵ سەرەتای مانگی بەهمەن(رێبەندان)دوهەمین مانگی زستانی ئیرانی بەهاری کۆردی یارسانی دەس پی دەکات وەلە ئێوارەی دووایین ڕۆژی زستان جێژنی ماڵ داوود یان جێژنی ئەوەڵ وەهار لەلایەن یارسانیانوە لە جەمخانەکانۆ شۆینە ئایینیەکانی یارسان بەڕیوە دەچی وە هەر لە ئەم ئێوارە ڕۆژەدا کۆردانی یارسان باۆەریان وایە فریشتەی کشتۆ کاڵ بە ناوی پیر بەرچەم یان میرشەم لە ناوەڕاستەکانی شەو دێیت بۆماڵە کانو سەیری کۆانو،ئوجاخ،کانیان ئەکات تاکۆ ببینی ئەوان بە شۆکرانەی خەێرو بەرەکەت خۆای گۆرە لە دانەویڵەی کشتۆ کاڵەکانیان چیشتی تایبەت لی ناۆن یان نەخێر لە هەرماڵیکدا له ئەم ئێۆارەدا چێشتی کی تایبەت بەناۆ دانەکۆڵانە کە پێک هاتۆە لە هەمۆ دانویڵکەکانی ناو کۆردەواری لی دەنەن وەپاش ئامادە بۆن لە سەر ئۆجاخە کانیان دای دەنەن و تاکۆ بەیانی لێ ناخۆن واتە پاش هاتنی پیر بەرچەم ئەم چێشتە لە بەرامبەر ئە و خەیرو بەرکە تانە دۆرست دەکەن ک خۆای گۆرە لە ساڵی ڕابردۆ لە کشتۆ کاڵە کانیاندا پیان بەخشاوە هەر لەبەهاری کوردیدا چەندین جێژنۆ بونی تایبەتی دیکە بە کۆردانی یارسان هەیە وەکو بونی کەشۆهەواناسی سێ شەش کە دەکاتە 18ڕۆژ کوردانی یارسانی لە پاریزگای کرماشان باۆەڕیان وایە کە ئەم 18ڕۆژی 6ڕۆژی باو شەش ڕۆژی بارانو 6ڕۆژی هەتاوە داویین ڕۆژە کانی سێ شەش واتە ڕۆژی 17و18روژی تایبەت بەکۆڕی ڕاۆچیە(کوڕی سەیاد)کوردانی یارسان باوەڕیان وایە لەڕۆژی هەڤدەهم کۆڕی سەیاد ئەڕواتە کۆیستان و ڕۆژی هەژدەهم لە کۆیستان دیتە خۆار لە کۆندا باوەڕیان وابۆە ئەگەرلەدوایین ڕۆژی سێ شەش ک هاوکاتە لە گەڵ گەڕانەوەی کوڕی سەیاد لە کویستان باران ببارێ ئیترکات بۆ کشتۆ کاڵ زۆرلە بارە ولە ڕۆژانی داهاتوی ساڵ باران باش دەباری دەستیان دەکردتە کشتۆکاڵ وە ئەگەر لەئەم ڕۆژەدا بارن نەدەباریا ئیتر کشتۆ،کاڵیان نەدەکرد وەلایان وابۆە ک ئەوساڵە وشکە ساڵەو ئیتر بۆ کشتۆکاڵ لە بارنیە هەروەکو وتمان ئیۆارەی دوایین ڕۆژی دوهمین مانگی بەهاری کۆردی نەورۆز دەس پی دەکات واتە رۆژیک کە بەیانی دەبیتە رۆژی جێژنی نەورۆز کوردانی یارسان وەکو هەمۆ کوردانی دیکە لە ئەم ئێوارەدا ئاگری نەورۆز دەکەنەوە لە زۆربەی ناوچە یارساننشینەکاندا ئاگری نەورۆز لە سەربانانۆ کیۆە بەرزەکان دەکریتەوە لە کۆنۆ تەنانەت ئیستایشدا واباوە کە بۆ هەر تاکی بنەماڵە ئاگریک بکریتەوە یان لانی کەم مۆمیک ڕۆشن دەکری وە پاش داگیڕسانی ئاگری نەورۆزلە جەم خانەکانو شۆینە پیرۆزەکان نیاز ک پێک هاوە لە شیرین خۆماڵی و یان میوەی خۆماڵی پاش دوعا خویندن لە سەریان لە لایەن پیرەکانی یارسانەوە بە سەر ئامادە بۆان دابەش دەکری لە کۆنەوە تاکۆ ئیستا باوە یارسانەکان پاش جێژنە پیرۆزە ناو خۆیو بنە ماڵەیەکان دەچن بۆ دیداروزیارەت شوینە پیرۆزەکانیان وە لەو شوینانەدا لە یەکتر پیرۆزبایی ساڵی نۆی و هاتنی نەورۆزو کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە یەکتر دەکەن چۆنکە داگیڕساندنی ئاگرلە نەورۆزدا لە لای یارسانە کان زۆرگرنگە وە لە جیاتی جێژنی نەورزە زیادتر دەڵین ئاگری نەورۆز یە کیک لە ئەو شوینانە ک لەکۆنۆ، تەنانەت ئێستاش دا گرنگی زۆری بە نەورۆز وەکو جێژنی کی ئاینی ونەتەوەیی داوەو خەڵکی یارسان لە گشت وڵاتیکەوە لەنەورۆزدا ڕۆی لی دەنیین گۆندی تویشامی لە ناوچەی داڵەهۆیە ئەم گۆندە ک زۆرزۆرلە لایەن یارسانەکاندا پیرۆزە پیرۆزایەتیەکەی لە بەر ئەویە ک نزیکەی 500 ساڵە ناوەندی ئایینی یارسانیە زۆربەی کلتورە بایەخدارەکانی یارسان لەئەم شۆینە پیرۆزە پارێزراوە تەنانەت کۆنترین دەسنۆسە ئاینیەکانی یارسان ک بەشی زۆرگرنگۆ سەرەتای میژوۆی ئەدەبیاتی کۆردی دەژمیردرین لەم شوێنە پیرۆز پاریزراۆە وەنزیکەی 400ساڵە لەم شۆینە پیرۆزە جێژنی نەورۆزو ئاگری نەورۆز بەرزڕادەگرییت لە دوهمین ڕۆژی نەورۆزی هەرساڵدا مەزنترین سەمفۆنیای مۆزیکی ڕەسەنی کۆردی کە تایبەتە بە ژەندنی ئامیری تەمبۆر لەم گۆندە بەڕێوە دەچی هەزاران ژەنیاری
تەمبۆر لە شۆینەچێۆازەکانی یارسانیدا لەم ڕۆژە پیرۆزەدا بەشداری دەکەنۆ تەمبۆر دەژەنن وەپاشان لە گەڵ پیرو پێشەوای یارسان دیداردەکەن هندیک لەو دەسنۆسە کۆنانە کەلەناوەندی ئایینی یارسان وەکۆ دەقی پیرۆزی یارسان ناسراونو پاریزراون به دیدیەکی پیڕۆزەوە باسی نەورۆز دەکەن
کۆنترین دەقی ئایینی یارسان کە بەسەرەتای دەس پێ کردنی ئەدەبیاتی یارسان دەزانری دەورەی شاخۆشین یان باوەخۆشین پیرو ڕێبەری باوەتاهێری هەمەدانیەلەئەم دەسنۆسەدا ئاوەها باسی نەورۆزدەکات
خۆشین مەرەمۆ
نەورۆز ماهیم بەند هەمەێ ساڵان
دەڕنە سفەتیم باش هەمەێ لاڵان
ما ئا سواریم بەغداد دایم بە تاڵان
هەروە ها شاخۆشین لەم دەسنۆسەدا شانازی بە ڕۆخاندنی زۆحاک لە لایەن نەتەوەکیوە دەکات ودەڵی
ئەگەر بکۆشی ئین دۆنیا ڕا به یەکدەم
بازکۆشەمەت چوین زوحاک دەرستەم
نەورۆزیەکی لە چڵ تەنەی ئاسەی براکەی گۆران سەبارەت بەنەورۆز وا دەفەرمی
نەورۆز مەرەمۆ
فەرمابنۆشان جەشن نەورۆزەن
باقی نەزێلەت فانی مەفرۆزەن
فارۆق کرماشانی ئەۆیش کە یەکیک بۆە لە شەۆرای چلتەنی ئاسەی براکەی گۆران سەبارەت بەنەورۆز ئاوەها دەفرمێ
فارۆق مەرەمۆ
شمەی نەورۆزی
ئەی تازە گۆڵان شمەی نەورۆزی
وەئامان ئامان وەدڵ ئەفرۆزی
شاێ چل چراغ چراغان سۆزی
فارۆق کرماشانی هەر لەو دەستنۆسە گرنگە دەفەرمی بەهارونەورۆز تایبەت بە پیر داوودن وەلەشەوی نەورۆز کە ئاگر دەکریتەۆە داودکەۆسواری بەچاوی خۆی بینیۆە
فارۆق مەرەمۆ
داوودم دیەن نەتویبەرق یۆز
نەقورس بتوین نەشەو نەورۆز
کۆردانی یارسان باوەڕیان وایە لە سەردەمە جێوازەکاندا لە ڕۆژی نەورۆز جیا لە سەرکۆتنی کاوە بەسەر دەسڵاتی زۆردار ی زۆحاکی زاڵمدا چەندین ڕۆداوی گرنگ ترلەم ڕۆژە پیرۆزە ڕوییداوە بۆیە نەورۆز جیا لە جێژنی نەتەویی بە جێژنی دەسکەوتی گرنگ بۆ مروۆڤ و جێژنی ئایینی کۆنی کۆرد و ئێرانی دەزانن یەکەم ڕودایک ک لەم ڕۆژەدا ڕوی داوە ئەویش بە پێ دەقە کۆنەکانی کۆرد وەکۆ شانامەی کۆردی و دەقە کۆنەکانی ئایینی یارسان ڕۆداوی دۆزینەوی ئاگرە ،،کشف،، ئاگر، لەم ڕۆژەدا هۆشەنگ شا دەڕۆاتە ڕاو لە یەکی لە شاخەکانی زاگرۆس ماریک هێرش دەکاتە سەری ئەو سەردەمە چاخی بەرد بۆە هۆشەنگ شا بۆ بەرگری لە خۆی بە نەیزەی بەردی هێرش ئەکات بۆسەر مارەکە بەردەکەی هۆشەنگ شا دەدات لە بەردیەکی چەخماخ لەو ڕۆداوە ئەو دۆبەردە ئاگریک گردەگری پۆشۆ گیا وشکەکانی دەورۆبەر گڕدە گرن هۆشەنگ شاە فەرمان دەدات نەهیڵن ئەۆ گڕە خامۆش ببیت وردە وردە ئەو شۆینە بۆ بە سەرچاوی ئاگر بۆ شۆینەکانیتر لەسەر ئەو ئاگرە ماڵیان درۆست کرد کە پاشان بو بە ئاتەشگاە
تەیمۆربانیارانی یەکەیک بۆە لە جەمی چل تەنەی ئاسەی براکەی گۆران، کە دەستنۆسەکەی لە ناوەندی ئاینی یارسان پاریزراوە سەبارەت بە نەکۆژاندنەوی ئاگر وگڕیانی هەمیشەگی ئاگر ئاوادەفەرمی
تەیمۆر مەرەمۆ
ئاتەش زەرۆرەن
گڕاگڕگڕان ئاتەش زەرۆرەن
سۆزان عالەم تەجەلی تۆرەن
ڕەۆشەنی زۆڵمات وەقۆبەی نۆرەن
گڕوگەرماو یارمەتی دانی ئاگر بە مروۆڤ لەو سەردەمەدا،لە خام خوەری بۆ پۆختە خۆری بوبە سەرەتای پیشکەۆتنی مروۆڤ
لە لای مروۆڤەکان بەتایبەت کۆردەکان ئاگر بۆبە خۆشەویست لە بەرگرنگی ئاگر وەکۆ ڕۆناهی کۆژاندنەوەو خامۆش بۆنی ئاگردانەکان وەکو ئۆجاخ لە لای کۆردەکان بو بە عەیب وخراپیان دەزانی تەنانەت وشەکانی وجاخ کویروەکردنو ئاوبە ئوجاخ کەریان لە جیای, جمان بە کاردەبرت تەنانەت ئیستاش لە زۆر شۆین ئەو وشانە بە کاردەبری پاش دۆزینەوەی ئاگر لە لایەن هۆشەنگ شاوه هەمۆ ساڵیک کۆردان لەم ڕۆژەدا بەبۆنەی کەشفی ئاگرەوە ئاگری نەورۆز دەکەنەوە ئەو ئاگرکردنەۆی ئەم سەردەمی کۆردان بەبۆنەی دۆزینەوەی ئاگرە لە ئەم ڕۆژەدا کۆردانی یارسان بەم هۆیەوە بەجێژنی نەورۆز دەڵین ئاگری نەورۆز پاش سەردمی هۆشەنگ شای پیشدادی لە سەردەمیک تردا بە ناوی سەردەمی جامی جەم وڕۆخاندنی شاجەمشیر بەدەستی زۆحاک کاوەی ئاسنگەر ئەستۆرەی رزگاری بەخشی کۆرد پاش قۆربانی بۆنی11ڕۆڵەی بە پێ شانامەی کۆردی بەپاڵپشتی شیرە ژنەکەی لە ڕۆژی نەورۆز دەست ئەکات بە سەرهەڵدان یە کی لە 72مەقامی ئایینی یارسان تایبەتە بە کاوەی ئاسنگەرو 12ڕۆڵە کەی ک ئەو مەقامە لە سەدەی پێنجم لە لایەن باواناووسی سەرگەتی ک یەکیکە لە ڕێبەرانی یارسان زێندۆ کراۆتەوە بۆیە ئەو مەقامە بە مەقامی باواناووسی ناسراوە سەربەندی ئەو مەقامە ئاوەهایە
کاوەی ئاسنگەر دوانزە فەرزەنەی
یەکی چەنەش مەن یانزەش بڕین سەر
دەستی بەرەۆ زەماۆەند ئەز مەڕەژینە
لەسەردەمی کاوەدا کوردان ئەم سرودەیان وەکو سرۆدی نەتەوی خۆیندویانە لە شانامەی کۆردی وا هاتوە
ک پاش سەربڕینی 11منداڵ لە منداڵەکانی کاوە پیاوانی زۆحاک دین بۆ بڕدنی منداڵی دوازدەهێم کاوە ک تەنیا منداڵی بە جی ماوی کاوە بۆە
شانامەی کۆردی
بژنەف وەکاوەمێردئاسنگەر
وەڕەنجۆزەحمەت نەڕاێ دەردسەر
سواران زۆحاک زاڵم زەبۆن گیر
تە نیا فەرزەنش پیچیان وەزەنجیر
بەردشان پەی بارگای شای غەزەۆ پۆش
مەغزش پەی خۆراک شای ماروەدۆش
عەیاڵ کاوە خاک ڕیژان وەسەر
خەوەرئاوەردەن پەری ئاسنگەر
پاش ئاگابۆنی کاوەی ئاسنگەر لە هەواڵی بەند کردنی تە نیا منداڵە کەی لە لایەن پیاوانی زۆحاک وەهێرش دەکاتە سەر بارەگای زۆحاک و خەڵکی دینە هانای کاوەی قارەمانۆ لە ڕۆژی نەۆرۆژدا کۆتایی بە دەسڵاتی زۆرداری زۆحاک دەهینن.
Your Comment