کوردپرێس:
عەلی حوسێنی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، كێشمەكێشی كوردی گەورە هەیە، كە جگە لە تۆمەت بەخشینەوە و لێدوانی توند، واتای ئەوە نییە پێشمەرگە دەگەڕێتەوە كەركووک و ئەوەی دەیڵێن هیچ كاریگەریێكی نییە دەربارەی كەركووک و دوبارە كۆنترۆڵكردنەوەی.
ناوبراو وتیشی، پارێزگای كەركوك پێویستی بەدەستوەردانی پێشمەرگە نییە بۆ وەرگرتنی مەلەفی ئەمنی، چوونكە هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی لەدوای 16ی تشرینی یەكەمی 2017ەوە كۆنترۆڵی ئەو مەلەفەیان كردووە و بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە.
بەرپرسی راگەیاندنی میحوەری باكووری حەشدی شەعبی باسی لەوەش كردووە، كوردەكان دەیانەوێت كێشمەكێشەكانی كوردستان بگوازنەوە ناو كەركووک و ئەو هەوڵانەش شكست دەهێنن.
Your Comment