شاندێکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پاش دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە رێگا نادەن، خاكی وڵاتەكەیان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێندرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 18ی حوزەیرانی 2019 شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆكایەتیی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەسەردانێك گەیشتنە تاران و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆ بوونەوە.

بەشیر حەداد لە كۆبوونەوەكەدا جەختی كردووەتەوە كە لەبەر سەقامگیری و هێوربوونەوەی رەوشی ناوچەكە، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێراندا پتەوتر دەكەن و، وتوویەتی: "ریگا نادین، خاكی وڵاتەكەمان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێندرێت".

بەپێی راگەیاندراوەكە، لە بەرامبەردا عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، باسی لە گرنگی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە و رایگەیاندووە كە ئێران زۆر پەرۆشی ئەوەیە رەوشی عێراق سەقامگیر بێت، بەو پێیەی دوو وڵاتی دراوسێن و خاڵی گرنگ و هاوبەش لەنێوانیاندا هەیە.

عەلی لاریجانی ئەوەی وەبیر هێناوەتەوە كە لە شەڕەكانی دژبە داعش، ئێران پشتیوانیی عێراقی كردووە و وتوویەتی: "بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی عێراق بەتایبەتیش لەقۆناغی دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بونیادنانەوە."

News Code 54433

Your Comment

You are replying to: .
captcha