کوردپرێس: رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یەكێتی ئەورووپا لە عێراق ڕایگەیاند "لە چوارچێوەی پابەندبوونی یەكێتی ئەورووپا لەبەرامبەر عێراق، هاوكاری كردنی ئەو ناوچانەی شەڕ وێرانی كردوون لە پێشینەی كارەكانی دەبێت، لە رێگەی بووژاندنەوەی كشتوكاڵیش لە نەینەوا كە بە كەرتێكی سەرەكی ئابووری دەژمێردرێت، ئەو پڕۆژە نوێیە هاوكاری كۆمەڵگە و ئاوارە گەڕاوەكانی گوندەكان دەكات لە رووی زیادبوونی داهاتی رۆژانە و هەلی كارەوە".
پێشتر ئەو ناوچەیە لە عێراق كە شاری مووسڵیش دەگرێتەوە بە سەبتەی نان ناودەبردرا، بەڵام شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان داعش و هێزە ئەمنییەكان كەرتی كشتوكاڵی لە پارێزگای نەینەوا وێران كرد، هاوكات زیانێكی زۆریشی بە تۆڕەكانی دابەش كردنی ئاو و ئاودێری و كەرتەكانی دیكەی پەیكەری بنەڕەتی كشتوكاڵی پارێزگاكە گەیاند.
پێشبینی دەكرێت بەشێوەیێكی راستەوخۆ نزیكەی 10 هەزار خێزان لەوانەی كاری كشتوكاڵی دەكەن لەو پڕۆژەیەی یەكێتی ئەورووپا سوودمەندبن، سەرەڕای پێشكەشكارانی خزمەتگوزایەكانی ناوخۆیی و كرێكارانی دیكە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment