به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا باس له سووتاندنی ئه‌مدواییه‌ی جاڕهگهنمهکانی کوردستانی سووریا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: هاوکات له‌گه‌ڵ وه‌رزی دروێنه‌ی به‌روبوومی گه‌نم چه‌ندین ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی گوماناوی ڕووی داوه. ئه‌م ئاگرکه‌وتنه‌وانه ئابووری ناوچه‌که‌ی کردۆته ئامانج و جگه له‌وه‌ش به‌م ئاگرکه‌وتنه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت جۆرێک بێمتمانه‌یی له نێوان خه‌ڵکی ناوچه‌که و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر دروست ببێت.
ئه‌مه‌ل خه‌زیم هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئابوور و جووتیاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له لێدوانێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان 19 ملیار لیری سووری زه‌ره‌ری له ئابوور داوه و ده‌شڵێت: به‌شێکی زۆر له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان به شێوه‌یێکی ئاگادارانه و به ئامانجی خراپه‌کاری ئه‌نجام دراوه. به‌شێکیشی به بۆنه‌ی هه‌ڵه‌ی مرۆیی و ڕووداوی سروشتییه‌وه بووه. بۆ وێنه ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی جزیره به‌هۆی ههورهتریشخهوه بووه و هه‌ندێک جار شۆرتی کاره‌با هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان بووه. لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌مباره‌وه ده‌ستی پێکردووه و هاوپه‌یوه‌ند به بابه‌ته‌که ژمارهیێکیش ده‌ستگیر کراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment