کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی حوزەیرانی 2019 بۆمبێكی چێنراو لە نزیك ناوەندی گشتی هێزەكانی ئاسایش لە شاری قامیشلۆ تەقیوەتەوە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە، تەقینەوەكە تەنها زیانی مادیی بووە و هیچ زیانێكی مرۆییی بەدواوە نەبووە.
تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێك تەقینەوەكەی نەگرتوەتە ئەستۆ.
Your Comment