به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2019 مه‌كته‌بی سیاسیی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی له به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌یێكی نائاساییدا، مه‌كته‌بی سیاسیمان دۆخی عێراقی به‌گشتی و باری خزمه‌تگوزارییه‌كان و نیگه‌رانییه‌كانی شه‌قامی تاوتوێ كرد و له ئه‌نجامیشدا بڕیارمان دا وه‌كوو ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسیی ده‌ستووریی نیشتمانی بنیاتنه‌رانه ده‌ست به كار و چالاكی بكه‌ین".
مه‌كته‌بی سیاسیی ڕه‌وتی حیكمه له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌شی باس كردووه كه ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون ببن به ئۆپۆزسیۆن چوونكه ڕه‌خنه‌یان له ئاستی كاركردنی حكوومه‌ت هه‌یه و به پێویستی ده‌زانن هاوشانی نیگه‌رانییه‌كانی شه‌قامی عێراقی كار بكه‌ن هه‌ر بۆیه بڕیاریان داوه به ته‌واوی به‌و بژارده‌یه پابه‌ند بن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment