ئه‌ڵمانیا: له‌ داهاتوودا وه‌ک هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنینه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ نامه‌یێكدا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پیرۆزبایی له‌ ناوبراو كرد و دووپاتی كرده‌وه: ئه‌ڵمانیا له‌ داهاتوودا وه‌ک هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه‌ی متمانه‌پێكراوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هایکۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ نامه‌یێکدا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان و گوتی: "به ‌ناوی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنت وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان."

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى نووسیویه‌تی: "هه‌ڵبژاردنتان و پێكهێنانى کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت دوو مه‌رجى گرنگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئاسایشدا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌دییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان."

هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ كۆتاییى نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاندووه‌: "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا له‌ داهاتووشدا وه‌ک هاوبه‌شێكى جێى متمانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانى عێراق و كۆمارى عێراقدا ده‌مێنته‌وه‌. هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانتاندا."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54380

Your Comment

You are replying to: .
captcha