به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یروان سه‌عید توێژه‌ری کاروباری کورد له یادداشتێکدا که له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له واشنتن بڵاو کراوه‌ته‌وه دۆخی کورده‌کان له که‌رکووک به نه‌گونجاو ده‌زانێت و هۆکاری ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی دۆخی کوردیش بۆ ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که له 41 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک 26 ئه‌ندامیان کوردن و نووسیی: ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو حیزبی کوردی وای کردووه که نه‌توانن پارێزگارێکی کورد بۆ که‌رکووک هه‌ڵبژێرن. که‌رکووک پاش ڕووداوه‌کانی ئه‌کته‌وبری 2017 و به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه کۆنتڕۆڵ کرا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاته‌ی عێراق ڕاکان جبووری له جێگه‌ی نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری کوردی پێشووی ئه‌و پارێزگایه دانا.
ئه‌م توێژه‌ره کورده ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به‌رپرسانی کوردی هه‌رێمی کوردستان پارێزگاری کاتیی که‌رکووک به ته‌عریبکردنی ناوچه کوردنشینه‌کان و وه‌لاوه‌نانی به‌رپرسانی کوردی ئه‌و پارێزگا تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و پێی وایه که به‌رپرسانی کوردی عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق کاربه‌ده‌ستن نه‌یانتوانیوه دۆخی ئێستای که‌رکووک بگۆڕن.
یروان سه‌عید پێشی وایه تا ئه‌و کاته‌ی دوو حیزبی سه‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستان واتا پارتی و یه‌کێتی کۆده‌نگ نه‌بن و هه‌وڵه‌کانیان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یێکی یه‌کپارچه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک چڕ نه‌که‌نه‌وه کوردی که‌رکووکیش ناتوانێت پێگه‌ی پێش ساڵی 2017ی خۆی ده‌ست بخاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment