به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که له کۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی و به ئاماده‌بوونی لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه له ناوچه‌ی عه‌سه‌ن یۆرتی ئه‌سته‌نبۆڵ قسه‌ی ده‌کرد باسی له ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر بینالی یێڵدرم سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ بوایه هه‌ڵبژاردنه‌که دووباره نه‌ده‌کرایه‌وه. پارتی داد و گه‌شه به‌م کاره کارێکی نایاساییی دیکه‌ی ئه‌نجام دا. AKP ڕاپۆرته 250 لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی نووسی که بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ وه‌ک به‌ڵگه خرایه‌ڕوو. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵکی ئه‌سته‌نبۆڵ به 250 هه‌زار ده‌نگی جیاوازه‌وه وانه‌ی عیبره‌ت به ئاک‌پارتی بده‌ن. به جیاوازییێکی زۆره‌وه سه‌رده‌که‌وین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئێمه بۆ شکستدانی ئاک‌پارتی لێره‌داین. هه‌موان بینییان له‌و شوێنانه‌ی که کاندیدمان ده‌ستنیشان نه‌کرد چلۆن کاندیده‌کانی ئاک‌پارتی دۆڕان. له ئه‌نقه‌ره، ئادانا، ئێزمیر، مێرسین و ئانتالیا کاندیدمان ده‌ستنیشان کرد و ئاک‌پارتی له سه‌رجه‌م ئه‌م بازنانه شکستی هێنا. پێش له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ به بۆنه‌ی به‌کارهێنانی وشه‌ی کوردستانه‌وه به ئێمه‌یان ده‌گوت "ون بن و له‌م وڵاته بڕۆن" و به‌بۆنه‌ی کوردی قسه‌کردن و هێنانی ناوی کوردستان په‌ڕاویان له‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد ده‌کرده‌وه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه به ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌م وشه‌ی کوردستانیان گوت و هه‌میش به کوردی قسه‌یان کرد. کورد چیتر گوێ له‌م وته بێ‌ئه‌رزشانه ناگرێت. کورده‌کان ده‌نگه‌کانیان که هیچ ته‌نانه‌ت گوناحه‌کانیشیان به ئێوه ناده‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment