مه‌سروور بارزانی ته‌ئکید له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له‌ عێراق کۆ بووه‌وه‌ و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئیراده‌ی هه‌ولێر کرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و چاره‌کردنی کێشه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ ڕێگای دایالۆگه‌وه‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 15-6-2019 مه‌سرور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له‌ ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری کرد.

له‌م دیداره‌دا که‌ کونسووڵی گشتی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ بوو په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا و دواپه‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ به ‌شێوه‌یێکی گشتی تاوتوێ کران.

مه‌سروور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی ده‌ست به‌کاربوون له‌ باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له‌ عێراق هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست و ڕای‌گه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و سه‌قامگیری و ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان گه‌لان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ بڕوای به‌ ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه‌ و گفتوگۆ هه‌یه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر پرۆسه‌ی پێکھێنانی کابینه‌ی نۆیه‌م و له‌وباره‌وه‌ مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هه‌نگاوه‌کان ده‌ستیان پێکردووه‌ و له‌ واده‌ی دیاریکراودا پێکھاته‌ی کابینه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.

له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له‌ عێراق پیرۆزبایی له‌ مه‌سروور بارزانی کرد به‌بۆنه‌ی به‌ فه‌رمی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رک و به‌رنامه‌ی کابینه‌ی داهاتوو بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌که‌شی بۆ هاوکاری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کان نیشان دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54364

Your Comment

You are replying to: .
captcha