به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری ده‌یلی تایمزی پاکستان له یادداشتێکی کورت‌دا که ئاوڕی له بابه‌تی کوردی عێراق داوه‌ته‌وه ڕای‌گه‌یاندووه: تورکیا په‌یوه‌ندییێکی گه‌رم و گوڕی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته به بۆنه‌ی ده‌ربڕینی دۆستایه‌تیی تورکیا نیسبه‌ت به کوردی عێراق نییه.
ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی ده‌یلی تایمز له درێژه‌دا نووسیی: ده‌وڵه‌تی تورکیا که هه‌وڵه‌کانی بۆ بازرگانیی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان چڕ کردبوو له ساڵی 2010دا کۆنسووڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر کرده‌وه و ڕۆژانه نزیکه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه جیهانییه‌کان ده‌کات.
ده‌یلی تایمز وه‌بیری ده‌هێنێته‌وه که تورکیا ڕه‌فتارێکی خراپی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی کورده‌کان هه‌یه چوونکه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زیاتر له هه‌زار سیاسه‌توانی کوردی تورکیای ده‌ستگیر کردووه و ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌رهێناوه. هه‌روه‌ها تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که دیکه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا داگیر ده‌کات.
ده‌یلی تایمز پێی وایه که تورکیا به‌رهه‌ڵستکاری سه‌ره‌کیی سه‌ربه‌خۆییی کورد له عێراق و سووریایه و جه‌ختی کرده‌وه هه‌روا که ده‌وڵه‌تی تورکیا په‌یماننامه‌ی لۆزانی نادیده گرت که له‌سه‌ر دروست‌کردنی کیانی سه‌ربه‌خۆی کوردی ته‌ئکیدی ده‌کرده‌وه ڕێگه‌ش نادات کوردی سووریا به ڕۆئیای خۆی بگات که هه‌مان دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره به‌ڵام به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ئه‌مریکا له کوردی سووریا ده‌توانێت ڕۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment