بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاننامەیێکی دەرکرد و ڕایگەیاند محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان هەڵبژێردراوە.
هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان کە زۆرینەی نوێنەرە سونەکانی پەرلەمانی عێراق دەگرێتەوە لە بەیاننامەکەیدا لەمبارەوە جەخت دەکاتەوە کە هەڵبژاردنی حەلبووسی وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەدا ئەنجام دراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە زیاتر لە 40 نوێنەری هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون و هەر لە کۆبوونەوەکەدا فەلاح زیدان وەکوو سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی ئەم ئیئتیلافە هەڵبژێردرا.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment