کوردپرێس: ئەم گوتانە لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15-6-2019ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ماسیۆ تولێر، باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری بوو.
بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، تولێر وێڕای پیرۆزبایی كردن له نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مه‌ریكای به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له تولێر كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا، هه‌موو هاوكارییێکی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی نیشاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له كاته سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و لێكنزیک كردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌نگاوه‌كان بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌رده‌وامییان هه‌یه و جه‌ختی له هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له بواره‌كانی ریفۆرم له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment