به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک حیزبی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرا. ناوبراو له ڕێوڕه‌سمێکدا که هه‌فته‌ی ڕابردوو به ئاماده‌بوونی که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی چه‌ندین وڵاته‌وه به‌ڕێوه چوو سوێندی یاسایی خوارد. نێچیرڤان بارزانی که پاش وازهێنانی مه‌سعوود بارزانی له پاییزی 2017 له‌سه‌ر کورسیی خاڵیی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان داده‌نیشێت له ئێستادا به‌ره‌وڕووی کێشه‌گه‌لێکی زۆر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم بووه‌ته‌وه له‌وان چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌بارانه‌ی که خاوه‌ن قسه‌ی خۆیان نیین.
حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌رێمی کوردستان که دژی سیاسه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌وان حیزبی دیموکراتی کوردستانن داوای ئه‌نجامدانی چاکسازیی به‌رفراوان و بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که وه‌ک لایه‌نی سه‌ره‌کیی ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێمی کوردستان ناوبانگی ده‌رکردووه به‌م مه‌رجه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌ست پێکردووه که بتوانێت چاکسازییه ئاماژه‌پێکراوه‌کان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدات.
کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌وان که‌رکووک، موناقه‌شه‌ی هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان وه‌ک نه‌وت و گاز، گرێبه‌سته یه‌کلایه‌نه‌کانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه، ڕێکخستنی هێزی پێشمه‌رگه و دروستکردنی هێزێکی یه‌که و ناحیزبی سه‌ربازی له هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێکانی هه‌رێم له کێشه‌کانی داهاتووی به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
مه‌سعوود عه‌بدولخالق سه‌رۆکی ده‌زگای توێژینه‌وه‌یی- میدیاییی Standard Kurdی هه‌رێمی کوردستان پێی وایه که نێچیرڤان بارزانی هه‌ندێک کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان به میرات بردووه که ئه‌نجامی 27 ساڵ حوکمڕانیی پارتی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانه.
ناوبراو له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئهلمانیتۆردا کێشه‌کانی به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی له داهاتوو به‌م شێوه‌یه باس ده‌کات: نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی گشتی له هه‌رێمی کوردستان، موناقه‌شه و ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و کێشه‌ی ڕێکخستن و یه‌کپارچه‌کردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له هه‌رێمی کوردستان.
به بۆچوونی ئه‌م توێژه‌ره کورده "له‌م میانه‌دا گرینگ‌ترین کێشه بابه‌تی نه‌وته که ئه‌گه‌ر هێشتا ئه‌م دۆسیه له ده‌ستی هه‌رێمی کوردستاندا بێت بۆ به‌غدا قبووڵ ناکرێت، ئه‌گه‌ر دۆسیه‌که‌ش ڕاده‌ستی به‌غدا بکرێت تورکیا و دیکه‌ی ئه‌و وڵاتانه قبووڵی ناکه‌ن که گرێبه‌ستێکی یه‌کلایه‌نه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه. هه‌رێمی کوردستان قه‌رزی به کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان هه‌یه. که‌واته ده‌بینین که ئه‌م دۆسیه ڕیسکی هه‌یه و پێم وا نییه نێچیرڤان بارزانی بتوانێت ڕێچارێک بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م حیزبه‌کانیش یارمه‌تیده‌ری بده‌ن."
یه‌کێک له بابه‌ته گرنگه‌کان که تاکوو ئێستا حیزبه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانی به بۆنه‌ی خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ری ڕێکبکه‌ون په‌سه‌ندکردنی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانه. مه‌سعوود عه‌بدولخالق له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که داڕشتن و په‌سه‌ندکردنی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان پێویستی به ئه‌نجامدانی چاکسازیی به‌رفراوان بۆ جێگیرکردنی دیموکراسی و دانانی له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیدا هه‌یه به‌ڵام "گومانم هه‌یه که سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان چاکسازییێکی وا ئه‌نجام بده‌ن چوونکه ئه‌م حیزبانه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیان بێده‌نگ کردووه و گه‌نده‌ڵی له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕیشه‌ی کوتاوه."
فه‌رمان حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌وان و یاساناس کێشه‌یێکی به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی به گرێبه‌سته واژۆکراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و تورکیا به‌تایبه‌ت گرێبه‌ستی 50 ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌زانێت که نیگه‌رانیی زۆری به‌غدای لێکه‌وتۆته‌وه.
ئهلمانیتۆریش کێشه‌کانی به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی به ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌زانێت. ئه‌م گۆڤاره هه‌روه‌ها دروستکردنی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌لایێک و به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایێکی دیکه‌وه به کێشه‌ی به‌رده‌م خولی چوارساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وه‌سف ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment