کوردپرێس:
مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی له بابه‌تی ئیدلب کرد و به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی ڕاگه‌یاند: ئێران و ڕووسیا گه‌ره‌نتیکارانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا‌ن له ئیدلب و سه‌رانسه‌ری سووریا. ناتوانین ئه‌و بیانووه قبووڵ بكه‌ین كه ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی سووریا گوێ له قسه‌كانمان ناگرێت. بۆ جێگیربوونی ئاگربڕ هه‌نگاوه‌کانمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌نێین و ده‌بێ ڕووسیاش به‌رپرسیارێتییه‌کانی له‌مباره‌وه جێبه‌جێ بکات. بۆ داهاتووی سووریا و چاره‌سه‌رکردنی سیاسیی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته ده‌بێ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئیدلب جێبه‌جێ بکرێت و ئاگربڕیش به‌رده‌وام بێت. ده‌بێ ته‌رکیز له‌سه‌ر پڕۆسهیێک بکه‌ین که به گرتنه‌به‌ری داپهڕهکان متمانه‌ی به‌رانبه‌ریش به‌رزتر ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێ بکرێت به دۆخێکی ئاسایی زۆر نزیک ده‌بینه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران کرد و ڕاشیگه‌یاند: سزاکان بۆ سه‌ر ئێران به دروست نازانین. یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ورووپیش سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران قبووڵ ناکه‌ن. ژماره‌یێک له وڵاتان له به‌رانبه‌ر گه‌مارۆکان دژی ئێران میکانیزمی پشتیوانی له ئاڵوگۆڕی بازرگانییان به ناوی (INSTEX) ڕێکخستووه به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێ نه‌کراوه. ئێمه‌ش هاوپه‌یوه‌ند به ئێران میکانیزمێک وه‌ک INSTEX جێبه‌جێ ده‌که‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی داخڵ به میکانیزمێکی وه‌ک INSTEX ببین، چاوپێککهوتنهکانمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ئێران‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه. ته‌نها له ڕێگای ڕێککه‌وتن و دانووستانه‌وه ده‌کرێت کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بکرێت. ئێران و تورکیا دوو وڵاتی دراوسێن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌یێک له کۆمپانیا تایبه‌ته تورکییه‌کان ڕێوشوێنی خۆپارێزانه بگرنه‌به‌ر ئێمه وه‌ک ده‌وڵه‌تی تورکیا درێژه به بازرگانیمان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ده‌ین.
چاووشئۆغڵۆ سه‌باره‌ی به پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا جه‌ختی کرده‌وه: به دوای ڕاگه‌یاندنی بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا کارگرووپێکی هاوکاریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پێکهێنا و چه‌ندین جار کارگرووپهکانی هه‌ر دوو وڵات دیدار و چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام دا. ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان کارگرووپهکانی ئه‌مریکا- تورکیا بریتییه له دروستکردنی ناوچه‌ی پارێزراو، قووڵاییی ناوچه‌ی پارێزراو و ئه‌وه‌ی که چ که‌سگه‌لێک له ناوچه‌که‌دا ده‌بن و ئاسایشی ناوچه‌که له‌لایه‌ن چ که‌سانێکه‌وه دابین ده‌کرێت. ئه‌مریکا و ژماره‌یێک له وڵاتانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییێکی چڕیان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه هه‌یه و پشتیوانی له‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌که‌ن. له ئێستادا هه‌ندێک کێشه له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌که دروست بووه و ئه‌مه‌ش هه‌مان شتێکه که له مه‌نبه‌ج ڕووی دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment