کوردپرێس:
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداری له‌سه‌ر دۆخی ئاواره عێراقییه‌کان ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێک له ئاواره عێراقییه‌کان ناده‌ن بۆ ناوچه‌کانیان ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه.
ڕێکخراوه‌که له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که تا ئێستا ملیۆنێک و ھه‌شت ھه‌زار ئاواره نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌کانیان، له کاتێکدا له ساڵی 2017دا پێنج ملیۆن و ھه‌شت سه‌د ھه‌زار که‌س ئاواره بوون.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که 450 ھه‌زار ئاواره له زیاتر له 100 که‌مپدا ده‌ژین و تووڕه‌ن له مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانیان.
رێکخراوه‌که له‌باره‌ی ئاواره‌کانی شه‌نگاله‌وه باسی له‌وه کردووه تا ئێستا 300 ھه‌زار ئاواره نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانیان و تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 80 ھه‌زار ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هاوڵاتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment