توركیا هەوڵی جیدی دەدات تا ئەمریكا چەكه‌کانی لە یەپەكە وەربگرێتەوە

بەشی جیهان- به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووە توركیا چەند داواكارییێكی لە ئەمریكا هەیە، لەوانە، وەرگرتنەوەی چەكی قورس لە هێزە کوردەکانی سووریا ناسراو بە یەپەگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌ ماڵپەڕی بلۆمبێرێگ-ی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه‌: "توركیا چەند داواكارییێكی لە ئەمریكا هەیە، لەوانە، وەرگرتنەوەی چەكی قورس لە هێزەكانی سووریای دیموكرات و یەپەگە هەروەها شەڕڤانان 30 بۆ 40 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی توركیا دوور بخاتەوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش كردووە "توركیا دەیەوێت ناوچەی دژە فڕین لە باكووری سووریا لەژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بێت، بەڵام ئەگەر ئەو گفتوگۆیانەش سەركەوتوو نەبوون، ئەوا توركیا خۆی هەوڵ دەدات ناوچەی دژە فڕین دروست بكات".

دەوڵەتی تورکیا هێزە کوردەکانی سووریا سەر بە پەکەکە ناو دەبات و بە تیرۆریستیان دەزانێت. تورکیا ترسی ئەوەی هەیە کوردەکانی سووریا ناوچەیێکی بەربڵاو لە باکووری سووریا بکەنە کیانێکی سەربەخۆ بۆ خۆیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54326

Your Comment

You are replying to: .
captcha