بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتەشی تورکیا کە چەندین مانگە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە قەندیل دژ بە پەکەکە دەست پێکردووە ئێستا ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی دژ بەم گرووپە لە باکووری عێراق چڕ کردۆتەوە.
هەفتەنامەی گرین لفت-ی ئۆسترالیای لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ڕەخنەی توند لە سیاسەتەکانی حزبی دەسەڵاتداری تورکیا هەمبەر کوردەکانی ئەو وڵاتە، حکوومەتی ئێستای تورکیا بە سەرکردایەتی ئاکپارتی وەکوو حکوومتێکی دژبە کورد وەسف دەکات و دەنووسێت دەوڵەتی ئێستای تورکیا لە باکووری سووریا چەندین هەڵمەتی دژ بە کوردەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام داوە و هەڕەشەی چەندین ئۆپەراسیۆنی دیکە دەکات بۆ داگیر کردنی ناوچە کوردنشینەکان.
ئەم گۆڤارە زیادی دەکات: سیاسەتە دژە کوردییەکانی تورکیا تەنها لەناوخۆی وڵاتەکە نییە بەڵکوو تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی لە باکووری عێراق دژ بە پەکەکە دەست پێکردووە کە تەنگی بە کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە هەڵچنیوە.
هەفتەنامەی گرین لفت-ی ئۆسترالیا هەروەها ڕەخنە لە بێدەنگیی حکوومەتی ناوەندیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا دەگرێت.
گرین لفت، حکوومەتەکانی بەغدا هەولێر تۆمەتبار دەکات کە خۆشحاڵن لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژ بە پەکەکە بۆیەش بێدەنگییان هەمبەر هێرشەکان هەڵبژاردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment