بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەلەفزیۆنیK24ی راگەیاند: وابزانم کاتی رێکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بەسەرچووە، بۆیە واباشترە لەسەر هەرێم رێکبکەوین، چوونکە قوربانی زۆرمان بۆ داوە، پاراستنی ئەو ئەزموونەی کە هەمانە لە پۆستی سەرۆک کۆمار و هەر شتێکی دیکە بۆ ئێمە گرنگترە.
سەبارەت بە رێکەوتنی لایەنە شیعیەکانی عێراقیش ئاماژەی بەوەکرد، برادەرانی شیعە ئەمڕۆ یان سبەی هەر رێکدەکەون، چوونکە ویستی ئەوان و بەرژەوەندی ئەوان کە حوکمڕانی عێراق دەکەن و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەلایەکی دیکە، وا دەخوازێت کە رێکبکەون و یەک بن.
باسیلەوەشکرد، کێشەی ئەوان سەرۆک وەزیرانە و ئەوان ئیشیان بەسەرۆک کۆمار نییە، ئێمە کردومانە بە کێشەیەکی گەورە بۆ خۆمان.
Your Comment