بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ھەڵوێستەی رێكخراوی یونسكۆ لە ئەنجامی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەیەدا بوو ،كە لە نێوان بەرھەم ساڵح و بەڕێوەبەری رێكخراوەكە خاتوو ئودری ئازولای ئەنجامدرا.
چاوەڕوان دەكرێت ئەو ھەنگاوەی یونسكۆی ببێتە ھۆكاری بەھێز كردنی پەیوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان عێراق و رێكخراوی یونسكۆ و بەرەوپێش بردنی ئەو دەستكەوتانەی كە بەدەست ھاتوون لە ڕێگای پشتیوانی كردنی یونسكۆ بۆ ڕەوشی پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست و شوێنەوار لە عێراقدا.
ھاوكات سەرۆک كۆماری عێراق روونی كردەوە كە ئەو بەدەنگەوە ھاتنەی یونسكۆ بە ئەرێنی دەگەڕێتەوە بۆ چالاكییەكانی داھاتووی ڕێكخراوەكە لە عێراقدا، بەتایبەتی لە بواری بەرەوپێش بردنی پرۆگرامەكانی خوێندن و مەشق و پیشەیی و تەكنیک، كە دەبێتە پاڵنەرێكیش بۆ بەرزكردنەوەی توانای كادر و كارمەندان لە كەرتە جیاجیاكانی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment