یۆنسكۆ نووسینگەی هەرێمایەتی خۆی لە عەممانەوە دەگوازێتەوە بۆ بەغدا

بەشی جیهان- رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (یونسكۆ) وەڵامی ئەو داوایەی بەرھەم ساڵح-ی دایەوە سەبارەت بە گواستنەوەی نووسینگەی ھەرێمی رێكخراوەكە لە عەمانی پایتەختی ئوردنەوە بۆ بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ھەڵوێستەی رێكخراوی یونسكۆ لە ئەنجامی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەیەدا بوو ،كە لە نێوان بەرھەم ساڵح و بەڕێوەبەری رێكخراوەكە خاتوو ئودری ئازولای ئەنجامدرا.

چاوەڕوان دەكرێت ئەو ھەنگاوەی یونسكۆی ببێتە ھۆكاری بەھێز كردنی پەیوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان عێراق و رێكخراوی یونسكۆ و بەرەوپێش بردنی ئەو دەستكەوتانەی كە بەدەست ھاتوون لە ڕێگای پشتیوانی كردنی یونسكۆ بۆ ڕەوشی پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست و شوێنەوار لە عێراقدا.

ھاوكات سەرۆک كۆماری عێراق روونی كردەوە كە ئەو بەدەنگەوە ھاتنەی یونسكۆ بە ئەرێنی دەگەڕێتەوە بۆ چالاكییەكانی داھاتووی ڕێكخراوەكە لە عێراقدا، بەتایبەتی لە بواری بەرەوپێش بردنی پرۆگرامەكانی خوێندن و مەشق و پیشەیی و تەكنیک، كە دەبێتە پاڵنەرێكیش بۆ بەرزكردنەوەی توانای كادر و كارمەندان لە كەرتە جیاجیاكانی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54314

Your Comment

You are replying to: .
captcha