ئه‌مریکا له‌بری مانه‌وه‌ له‌ سووریا هه‌وڵێک بۆ نزیککردنه‌وه‌ی کورد و دیمه‌شق بدات

به‌شی جیهان- ڕاوێژکاری پێشووتری ڕۆنالد ڕیگان سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا پێی وایه‌ ئه‌مریکا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر تورکیا پشتیوانی له‌ کورد بکات باشتره‌ هه‌وڵێک بۆ نزیککردنه‌وه‌ی کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 2014 و دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش ئه‌مریکا پشتیوانییه‌کانی له‌ کوردی سووریا ده‌ست پێکرد که‌ ژماره‌یێک په‌سندیان کرد و ژماره‌یێکی دیکه‌ تانه‌یان له‌ بابه‌ته‌که‌ دا.

دوکتۆر دۆگ بندۆ توێژه‌ری په‌یمانگای کاتۆ و ڕاوێژکاری پێشووتری ڕۆنالد ڕیگان سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا یه‌کێک له‌ به‌رهه‌ڵستکارانی به‌رده‌وامیی مانه‌وه‌ی ئه‌مریکایه‌ له‌ سووریا.

ناوبراو له‌ وتارێکدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی په‌یمانگای ئه‌مریکه‌ن کنزرواتیڤ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ پێی وایه‌ به‌رده‌وامیی مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ته‌نگه‌ژه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا قووڵتر ده‌کاته‌وه‌ و مومکینه‌ پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ کورد ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی حکوومه‌تێکی به‌هێزی کوردی له‌ باکووری سووریا دروست بکرێت که‌ ده‌ردیسه‌رێکی جیدی بۆ سه‌ر تورکیا بێت.

ناوبراو هۆشداری دا که‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ی کوردی سووریا هانی تورکیا ده‌دات ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بکاته‌ ئامانج.

ئه‌م کارناسه‌ پێشنیاری کردووه‌ ئه‌مریکا هه‌وڵێک بۆ نزیککردنه‌وه‌ی کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م کورد له‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌م ڕێککه‌وتنه‌که‌ش ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا خاکی سووریا به‌جێبهێڵێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54306

Your Comment

You are replying to: .
captcha