کوردپرێس:
دیندار زێباری ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێكی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له دیل و زیندانییه‌كانی داعش كرد له هه‌رێمی كوردستان و ڕای‌گه‌یاند: "له سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 400 ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند. به‌شێكی زۆرییان ئازاد كران و به‌شێكیشیان ده‌توانم بڵێم هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان و به‌شێكیشیان حوکم دراون به‌و شێوه‌یه. زیاتر له 1400 كه‌س له‌وانه ڕاده‌ستی به‌غداد كراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه خه‌ڵكی ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیندانین ده‌توانم بڵێم له نێوان 1000 زیندانییه كه به‌شێک له‌وانه له‌لایه‌ن دادگاوه حوکم دراون و به‌شێكیش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێیی حوکمی دادگان".
ناوبراو زیادی کرد: "مانه‌وه‌ی ئه‌م زیندانییانه ئێستا گرفتیان دروست کردووه هه‌م له ڕووی ماددی بێت یاخود به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و کاره‌کان به‌ڵام ئه‌وه واقیعێکه حکوومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به یاساکانی مرۆڤ و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که بڕیاری له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناکات".
زێباری وتیشی: "هه‌وڵیش دراوه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه که خه‌ڵکی عه‌ره‌بنشینن ڕاده‌ستی حکوومه‌تی عیراق بکرێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا دیندار زێباری ئاماژه‌ی به كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كرد و گوتی: "له سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 نزیکه‌ی 90 كه‌س هه‌بوو له کوردستان که ژن و مێردمنداڵی داعش بوون. ئه‌و مێردمنداڵانه ته‌مه‌نیان له ده‌وری (12-16) ساڵی بووه و ئێمه ئه‌وانه‌مان له‌گه‌ڵ زیندانیه‌کانی‌تر دانه‌نابوو به‌ڵکوو له به‌شی چاکسازی گه‌وران له هه‌ولێر داماننابوون".
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێستا نزیكه‌ی 20 ژن و مێرمنداڵ ماون چاوه‌ڕێن ئازاد بكرێن مامه‌ڵه‌یێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵیان كراوه، له‌گه‌ڵ یووئێن (ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) خه‌ریکین که بابه‌تی خوێندن و شتی وایان بۆ ڕێکبخرێت و سه‌ردانی که‌سوکارییان به‌رده‌وامه و پارێزه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه".
ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌شێک له‌و 90 ژن و منداڵه‌ش ئازاد کراون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆیان و هه‌ندێکی‌تریان هێشتا له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان و سزاکانیشیان به ڕاستی زۆر که‌م بووه و ناگات به 2 ساڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا به مه‌رجێک ئه‌وانه کاری تیرۆریستییان ئه‌نجام نه‌دابێت و هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه کۆمه‌ڵگا و حکوومه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه دانووستانی له‌گه‌ڵ به‌غداد کردووه و ئاماده‌شین به‌ڵگه‌ی ته‌واویان پێبده‌ین که له هه‌رێمی کوردستان دادگایی کراون و حوکمی خۆیان وه‌رگرتووه و لێکۆڵینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ کراوه تا جارێکی‌تر دادگایی نه‌کرێنه‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment