کۆمپانیای گوڵف که‌ی ستۆن: هه‌رێمی کوردستان 14 ملیۆن دۆلار قه‌رزی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه‌

به‌شی جیهان- کۆمپانیای نه‌وتیی گۆلف که‌ی ستۆنی به‌ریتانیا ڕای‌گه‌یاند: جارێکی‌تر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌م کۆمپانیا له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتیی شێخان زیاتر له‌ 14 ملیۆن دۆلار قه‌رزی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای نه‌وتیی گۆلف که‌ی ستۆن که‌ ناوه‌نده‌که‌ی له‌ له‌نده‌ندایه‌ و چالاکییه‌کانی له‌سه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتیی شێخانی هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ پێده‌دات باس له‌ پێدانی حه‌قده‌ست و قه‌رزه‌‌که‌یان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌کات.

کۆمپانیاکه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندووه‌: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی خاوی کێڵگه‌ی نه‌وتیی شێخان له‌ مانگی فێبریوێری ڕابردوودا 14.7 ملیۆن دۆلار قه‌رزی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ دوای پێدانی حه‌قده‌ستی کۆمپانیای گۆلف که‌ی ستۆن له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بایه‌خی پشکه‌کانی کۆمپانیاکه‌ نزیکه‌ی 2 له‌سه‌د گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌.

گۆلف که‌ی ستۆن که‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتیی شێخان به‌رهه‌م ده‌هێنێت مانگی ڕابردوو ڕای‌گه‌یاند که‌ نزیکه‌ی 200 ملیۆن دۆلار سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتیی شێخان ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و کێڵگه‌ نه‌وتییه‌ به‌رز بکاته‌وه‌. به‌شێک له‌ پشکه‌کانی کێڵگه‌ی نه‌وتیی شێخان له‌ ده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54288

Your Comment

You are replying to: .
captcha