بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی-ی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕاسپارد.
مه‌سروور بارزانی، رۆژی سێشه‌ممه، 11ی حوزه‌یرانی 2019، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ناوزه‌د كرا و له په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی به‌ده‌ست هێناوه.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نها 30 رۆژ له‌به‌رده‌م مه‌سروور بارزانی-دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م پێكبهێنێت.
له رێوڕه‌سمی راسپاردنی مه‌سروور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماده بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment