حه‌یده‌ر عه‌بادی: سه‌پاندنی سزا بۆ سه‌ر گه‌لی ئێران قبووڵ ناکه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا کۆ بوویه‌وه‌ و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی گه‌مارۆ و هه‌ر کارێکی‌تر دژ به‌ گه‌لی ئێران کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یرانی 2019 حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ شاری به‌غدا پێشوازی کردووه‌ له‌ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و وڵاته‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا هاوکاری و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ و ڕێگاکانی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان خستۆته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا دوو لایه‌ن دۆخی ئێستای ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کردووه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاکانی سه‌ر گه‌لی ئێران کردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا دۆخی سیاسیی عێراق و زه‌رووره‌تی پاراستنی دۆخه‌که‌ چ له‌ ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و چ له‌ بواری سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لێکداوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54268

Your Comment

You are replying to: .
captcha