کوردپرێس:
مورته‌زا عه‌بادی کونسووڵی ئێران له هەرێم بە ماڵپەڕی جام کوردیی راگەیاندووە، پێشانگای بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بڕیارە رۆژانی ٢١ تاوەکوو ٢٥ی حوزەیران به به‌شداریی ده‌یان کۆمپانیا و ناوه‌ندی وه‌به‌رهێنانی ئێرانی له شاری هه‌ولێر بکرێتەوە، یه‌که‌مین و گه‌وره‌ترین پێشانگای بازرگانیی ئێرانە لە هەرێم.
عەبادی گوتیشی: "په‌یوه‌ندییێکی نزیک و تایبه‌ت له نێوان بازرگانان و چالاکوانانی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه،" و هیوادارن لە رێگای بەڕێوەبردنی چالاکیی بازرگانیی زیاترەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم زیاتر بەرەوپێش بەرن.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا زیاتر له‌وه‌ی که بتوانێت کاریگه‌ریی لەسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت، شه‌ڕێکی ده‌روونییه و "به دڵنیاییه‌وه هیچ کاریگه‌رییێک له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێمه و هه‌رێم دانانێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا پاش کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ناسراو بە "بەرجام" چەندین سزای ئابووریی بەسەر کەرتەکانی نەوت و هەناردەکردنی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و ناکۆکیی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە هۆی سیاسەتەکانی ئەمریکاوە تەشەنەی سەندووە.
Your Comment