بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماوەی دوو ساڵە ئەرتەشی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق دەست پێکردووە. سیمۆن واڵدمەن لێکۆڵەری بواری تورکیا لە کینگ کۆلێجی لەندەن بڕوای وایە توندتر بوونی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا دژ بە پەکەکە لە باکووری عێراق بە بۆنەی نزیکبوونەوە بە هەڵبژادرنی دووبارەی شارەوانیی ئیستامبۆڵەوەیە.
ناوبراو دەڵێت دەوڵەتی تورکیا بە دەسەڵاتدارێتیی پارتی داد و گەشە هەمیشە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژادرندا ئۆپەراسیۆنی دژ بە پەکەکە چڕ دەکاتەوە. دوکتور واڵدمەن هۆکاری ئەم پرسە لە وتارێکدا لە گۆڤاری نەشناڵی ئیمارات دەخاتە ڕوو و دەنووسێت: حزبی دەسەڵاتدار دەیهەوێت دەنگی ناسیۆنالیستەکانی تورکیا بۆ خۆی ڕابکێشێت و بەم شێوەیە براوەی هەڵبژادرنی ئیستامبۆڵ بێت.
واڵدمەن ئاماژە بەم پرسە دەکات کە لە 35 ساڵی ڕابردوودا تورکیا شەڕی پەکەکە-ی کردووە و لەم شەڕەدا زیاتر لە 40000 کەس کوژراون، بڕواشی وایە کە شەڕ لەگەڵ پەکەکە ناتوانێت دەسکەوتی بەرچاوی بۆ تورکیا و حزبی دەسەڵاتدار ببێت.
دوکتور واڵدمەن هەروەها دەڵێت دەسکەوتەکانی کوردی سووریا، نفووزی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە، ئەنقەرە هەمبەر پەکەکە لاواز دەکات و بزووتنەوەی جیایی خوازانەی کوردی تورکیا تۆکمە دەکات. بۆیەش ئەمجارە تورکیا بە شیدەتێکی زیاترەوە ڕووبەڕووی پەکەکە بووەتەوە و هەروەها هەندێک ئۆپەراسیۆنی لە سووریا دژ بە کوردەکان ئەنجام داوە و هۆشداری دەدات لەبارەی ئۆپەراسیۆنی زیاتر لە کوردستانی سووریا.
مامۆستای زانکۆی کینگ-ی بەریتانیا بڕوای وایە کە بەدی ناکرێت ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی بتوانێت پرسی کوردەکان بۆ تورکیا چارەسەر بکات و باشتر وایە ئەنقەرە لە درکەی ئاشتییەوە ڕوو لە پرسی کورد بکات چوونکە دەسکەوتی دانووستان لەگەڵ کورد بۆ تورکیا زیاترە لە دەسکەوتی شەڕ لەگەڵ پەکەکە.
ناوبراو دەڵێت دەستپێکردنی دانووستان لەگەڵ پەکەکە و کوردانی سووریا ئەگەر ئەنجامی ئەرێنی ببێت ئەنجامی دیکەشی بۆ تورکیا دەبێت ئەوەش ئەمەیە کە کۆمپانیاکانی تورکیا چانسی زیاتریان هەیە بۆ ئامادەبوون لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.
دوکتور واڵدمەن بڕوای وایە تورکیا هەنگاوی یەکەمی هاویشتووە و مۆڵەتی دیداری ئۆجەلانی فەراهەم کردووە. هەڵبەت باشتر وایە بەندکراوانی سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلانیش ئازاد بکات.
ئەم لێکۆڵەرەی پرسەکانی تورکیا بە ئەنقەرە ڕادەسپێرێت لەبری هەڵمەتی سەربازی ڕێگای دانووستان لەگەڵ پەکەکە بکاتەوە چوونکە دانووستاندن لە درێژخایەندا سوودی زیاتری بۆ تورکیا دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment