تا کۆتایی 2019ی زاینی 50 هەزار پەنابەری نایاسیی لە ئیستامبۆڵ دەردەکرێن

بەشی تورکیا- سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەدا بە بوونی پەنابەرانی نایاسایی لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە لە ئیستامبۆڵ و وتی: تا کۆتایی 2019ی زاینی 50 هەزار پەنابەری نایاسایی لە ئیستامبۆڵ دەردەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ساڵی پار 4هەزار و 500 کەسمان لە ئیستامبۆڵەوە بۆ وڵاتانی خۆان ناردەوە. تا ئێستا بەگشتی 13 هەزار کەس بۆ وڵاتانی خۆیان نێردراونەتەوە. تا کۆتایی ساڵی 2019ی زاینی 50 هەزار کەس لەم پەنابەرانە لە ئیستابۆڵ دەردەکرێن. واتا 50 هەزار پەنابەری نایاسایی کە لە ڕێگای قاچاخەوە خۆیان گەیاندووەتە ئیستامبۆڵ.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: مۆڵەت نادەین ئیستامبۆڵ بکرێتە ناوەندی پەنابەرانی نایاسایی. ئەمە زۆر ڕوون و ئاشکرایبە کە هەمووان دەبێت ملکەچی یاساکانی ئێمە بن. هەر کەس لە هەرکوێوە هاتبێت ئێمە مۆڵەت نادەین نەزمی کۆمەڵایەتیی ئێمە تێکبدات. فەرمانی تایبەتمان لەمبارەوە داوەتە دۆستانمان لە بەشە جیاوازەکان.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئایدینلیک

کۆدی هەواڵنێر:60113

News Code 54243

Your Comment

You are replying to: .
captcha