وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر په‌سه‌ندکراوێکی سێنای ئه‌مریکا هاته‌ده‌نگ

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌یێکی سێنای ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا هاته‌ده‌نگ و ڕای‌گه‌یاند: ئیدعا بێ‌بنه‌ماکان له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ده‌زگای دادی تورکیا قبووڵ ناکه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یێک له‌ سێنای ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا، حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته‌ پیشان دا و گوتی: هه‌رگیز په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یێکی وا له‌لایه‌ن سێنای ئه‌مریکاوه‌ له‌گه‌ڵ دۆستایه‌تییه‌ له‌مێژه‌کانی تورکیا- ئه‌مریکا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته هاوپه‌یمانه‌‌ یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ئاراسته‌کردنی ئیدعای ناڕاسته‌قینه‌ و بێ‌بنه‌ما له‌م پڕۆژه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ده‌زگای دادی تورکیا قبووڵ ناکه‌ین. دایالۆگ و ڕێزدانان بۆ سه‌روه‌ریی وڵاتان ‌باشترین ڕێگه‌چاره‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕاجیاوازییه‌کانی نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمان و دۆست. هه‌رگیز ناتوانین ئه‌و بڕیارانه‌ قبووڵ بکه‌ین که له‌ سیاسه‌تی ڕۆژانه‌یاندا زمانی هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌مارۆ به‌کار دێنن، به‌ڵێنگه‌لێکی ساخته‌یی ده‌ده‌ن و په‌یوه‌ندیی به‌ ڕاستییه‌کانه‌وه‌ نییه‌ و هیچ یارمه‌تییێک به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی نێوان دوو لایه‌ن ناکات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54233

Your Comment

You are replying to: .
captcha