به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره ڕۆژانی 25 و 26ی حوزه‌یرانی 2019 سێهه‌مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی توێژینه‌وه‌ی کوردی له‌ژێر ناوی "Shifting Dinamics of the Kurdistan question in a changing middle east" و به ئاماده‌بوونی چاودێرانی ئه‌ورووپیی به‌رجه‌سته‌ی بواری توێژینه‌وه‌ی کوردی له زانکۆی میدلسکسی به‌ریتانیا به‌ڕێوه بچێت و له کۆتاییدا سێمینارێک له‌باره‌ی کاروباری جۆراوجۆری توێژینه‌وه‌ی کوردی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ساز ده‌کرێت.
دوکتۆر جان ڕۆژ ییڵماز کلس بڕیارده‌ری سێهه‌مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی توێژینه‌وه‌ی کوردی برووشوری 90 لاپه‌ڕه‌ییی تایبه‌تی کۆنفڕانسه‌که‌ی بۆ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس ناردووه.
ناوبراو له دیمانه له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا وێڕای ئاماژه به به‌شداریی چاودێرانی باڵای بواری توێژینه‌وه‌ی کوردی پوخته‌یێک له وته‌ی بانگهێشتكراوانی کۆنفڕانسه‌که‌ی بۆ کوردپرێس ناردووه.
به‌پێی ئه‌و زهمهنبهندییه که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڕیاردانی سێهه‌مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی توێژینه‌وه‌ی کوردی زانکۆی میدلسکسی به‌ریتانیا ڕاگه‌یێندراوه بڕیاره له چه‌ندین دانیشتنی جۆراوجۆری زانکۆکه‌دا کاروباری سیاسی، ئابووری و ئه‌ده‌بیاتی کوردی تاوتوێ بکرێن.
به‌شێک له کۆنفڕانسه‌که لێکدانه‌وه‌ی پرسی دیاریکردنی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م بابه‌ته‌که له‌وان "نامومکین بوونی پرسی سه‌ربه‌خۆییی ئیتنیکه‌کان به‌پێی یاسا و ڕێسای نێوده‌وڵه‌تیی ئێستا" له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌دا سه‌باره‌ت به ده‌وری ژنان له په‌که‌که و هێزی کوردی سووریا، کارتێکه‌ریی گۆڕانکاریی ناوخۆیی له بواری سیاسی و بیرۆکه‌ی سیاسیی نێوان کورد و کۆچی ناوخۆیی قسه ده‌کرێت.
بڕیاره له سێهه‌مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی توێژینه‌وه‌ی کوردی لێکدانه‌وه‌ی کێشه و دوورنواڕی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاش گۆڕانکارییه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌تایبه‌ت هێرشی داعش و ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بخرێته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
یه‌کێک له ته‌وه‌ره گرینگه‌کانی سێهه‌مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی پرسی کورد له زانکۆی میدلسکسی به‌ریتانیا ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا، کێشه‌کانی داهاتووی کوردی ئه‌و وڵاته، هه‌وڵی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ به‌لاڕێدابردنی بابه‌تی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته، خراپه‌کارییه‌کان به بۆنه‌ی پێکدادانی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا و هه‌روه‌ها دوورنواڕی پرسی کورد و دانووستانی ئاشتییه.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌دا کاروباری کورد به‌پێی ڕوانگه و مێتۆدی زانستی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئه‌م کۆنفڕانسه ئاوڕیشی له ئه‌ده‌بیات، زمان و کلتووری کوردی داوه‌ته‌وه و ژماره‌یێک له چاودێرانی توێژینه‌وه‌ی کوردی وتاره‌کانیان تایبه‌ته به زمان و ئه‌ده‌بیات، میدیا و کلتووری کوردی.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 26ی جوونی 2019 ئه‌نجامی سێهه‌مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی توێژینه‌وه‌ی کوردی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا ئاراسته ده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment