بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاپا فرانسیس لە وتەیێکدا لەبەردەم نوێنەرانی کۆمەڵە و گرووپە خێرخوازییەکان، کە هاوکاریی مەسیحییەکان دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: "بیرۆکەیێکی بەهێزم هەیە کاتێک بیر لە عێراق دەکەمەوە، ئامادەییم هەیە ساڵی داهاتوو سەردانی ئەو وڵاتە بکەم."
ئەو لێدوانەی پاپای ڤاتیکان لەکاتێکدایە، پێشتر یوحەنا پۆڵسی دووەم ساڵی ٢٠٠٠ ویستوویەتی سەردانی عێراق بکات و بە دیاریکراوییش سەردانی شاری ئوری مێژوویی بکات، کە بە شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم دادەنرێت، بڕیاریش بوو ئەوکات پاپای ڤاتیکان جگە لە عێراق سەردانی هەریەکە لە میسر و ئیسرائیل بکات، بەلام گفتوگۆکان لەوکاتەدا لەگەڵ حکوومەتی ئەوکاتەی عێراق شکستی هێنا و نەیتوانی سەردانەکەی بۆ عێراق ئەنجام بدات.
سەرچاوە: ڕۆیتێرز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment