به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرا بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-6-2019 له هه‌ولێر سوێندی یاسایی بخوات و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ده‌بن.
حه‌سه‌ن جیهاد گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی گوت: محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆککۆماری عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ده‌بن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌که ده‌ڵێت عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق "ئه‌گه‌ر کارێکی بۆ نه‌یه‌ته پێش" به‌شداری ده‌کات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق له ناویاندا فالح فه‌یاز، هادی عامری، ئوسامه نوجێفی، ئه‌یاد عه‌لاوی و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسیی عێراقی و بیانی بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت كراون.
باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی له ناویاندا باڵیۆزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شانشینی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و ئێران بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بانگ كراون.
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 28-5-2019 په‌رله‌مانی كوردستان به 68 ده‌نگ له كۆی 81 ئه‌ندامی به‌شداربووی دانیشتنه‌كه نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد ئاماده‌کارییه‌کان له هه‌ولێر بۆ ڕێوره‌سمی سوێندخواردنه‌كه ده‌ستی پێ‌کرد و ڕۆژی 30-5-2019 په‌رله‌مانی كوردستانیش كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه تایبه‌ت بوو به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment