به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2019 ھه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی عێراق له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا به ئاماده‌بوونی به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆ بوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایش و یاسادانان له وڵات‌دا کرا، ھاوکات گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگیی ته‌واوکردنی کابینه‌ی حکوومه‌ت و جێبه‌جێکردنی کارنامه‌ی حکوومه‌ت له‌پێناو به‌دیھێنانی خواسته‌کانی ھاووڵاتییان کرایه‌وه.
سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی عێراق سه‌باره‌ت به بارودۆخی ھه‌ر دوو شاری که‌رکووک و دیاله جه‌ختیان له پێویستی خستنه‌گه‌ڕی گشت ھه‌وڵه‌کان کرده‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له ڕێگای گفتوگۆی ڕاسته‌خۆ و به‌رجه‌سته‌کردنی گیانی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوان ھه‌موو پێکھاته‌کان و به‌شداری پێکردنیان له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانیاندا.
هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی عێراق سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی ھه‌ماھه‌نگی له نێوان ھه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیدا بۆ یه‌کخستنی وتاری فه‌رمی و پیاده‌کردنی ئاڕاستهیێکی میانڕه‌و له په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا.
ھه‌ر له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له دواپێشھاته سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و جیھان کرا و ئاماژه‌ش به ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق و ناوچه‌که له قه‌یران و ململانێکان کرایه‌وه، ھه‌روه‌ھا تیشک خرایه سه‌ر به‌شداری کردنی عێراق له ھه‌ر دوو کۆنگره‌ی لووتکه‌ی نائاساییی عه‌ره‌بی و ئیسلامی که له شاره‌ی مه‌ککه‌ی پیرۆز ئه‌نجام دران و ھه‌ڵوێستی عێراقیش سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کانی ئێستا و ھه‌ڵوێستی عێراق له کۆنگره‌که‌دا که گوزارشت بوو له ھه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌گشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی و له ھه‌مان کاتیش‌دا کۆده‌نگی عێراق بوو سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment