سەرۆک کۆماری عێراق کارنامەی ھەردوو باڵیۆزی نوێی ئەمریکا و نیوزلەندای وەرگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی یەكشەممە، سەرۆک کۆماری عێراق بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا و نیوزلەندای وەرگرت.

کوردپرێس: بەپێی رایگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح کارنامەی باڵیۆزی نوێی وڵاتی نیوزلەندا خاتوو تریدین شیری دوبسن و باڵیۆزی نوێی، ولایەتەیە کگرتووەکانی ئەمریکا، ماسیۆ توله‌ر، لە عێراق وەرگرت.

لەراگەیێندراوەكەدا هاتووە " بەرھەم ساڵح ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەردوو باڵیۆزی نوێ خواست لە جێبەجێ کردنی کارەکانیان، هاوكات خواستی عێراقی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54198

Your Comment

You are replying to: .
captcha