پەكەكە ئەنجامی هێرشەكەی سەر سوپای توركیای لە زاخۆ راگەیاند

بەشی تورکیا- پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ئەنجامی هێرشی سەر سەربازانی سوپای توركیای لە زاخۆ بڵاو كردەوە و رایگەیاند، 20 سەربازیان كوشتوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێك، كە رۆژی یەكشەممە بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، لەبەرانبەر دەوڵەتی توركیا، كە لەسەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و هەرێمی خواكوركی هەرێمی كوردستان داگیركارییان دەستپێكردوە، كاتژمێر 6ی بەیانی رۆژی 7ی ئەم مانگە یەكینەكانیان لە گردی بێ لە شارەدێی بێگوڤا-ی سەربە شارۆچكەی زاخۆ، دژی بارەگای سوپای توركیا چالاكییان ئەنجام داوە.

ئەوەش ڕوون كراوەتەوە، لەو چالاكییەدا، لە دوو قۆڵەوە سەنگەر و بارەگای سوپای توركیا بەشێوەیێكی كاریگەر كراونەتە ئامانج و لە ئەنجامیشدا 20 سەرباز كوژراون، ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیێكی زۆر حەشارگە لە حەوشەی بارەگا سەربازییەكەدا سووتان و لەناوچوون.

هەروەها ئەوە ڕوون كراوەتەوە، كە دوای چالاكییەكە، سوپای توركیا دەوروبەری گوندی ڕووسی و شوندرێ-یان تۆپباران كردووە، دواتریش فڕۆكە جەنگییەكان گردی كۆردینە و دەوروبەری گوندی شوندرێ-یان بۆردومان كرد، هەرچەندە هیچ كەسێكیان لەو تۆپباران و بۆردومانەدا لەدەست نەداوە، بەڵام زیانی مادیی بەر باخی گوندەكان كەوتووە.

News Code 54195

Your Comment

You are replying to: .
captcha