حیزبه‌ کوردەکانی سووریا هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانیان ئیدانه‌ کرد

به‌شی سووریا- نوێنه‌ری حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردی سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا له‌ شاری قامیشڵۆ هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانیان ئیدانه‌ کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردی سووریا له‌ شاری قامیشڵۆ کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شدا هێرشی سوپای تورکیا له‌ژێر ناوی "چنگ" بۆ سه‌ر هه‌ندێک ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان شه‌رمه‌زار کرد.

مسته‌فا مه‌شایخ ئه‌مینداری گشتیی حیزبی یه‌کێتیی دیموکراتی کوردی سووریا که‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ سه‌رجه‌م حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردی سووریا قسه‌ی ده‌کرد ئاماژه‌ی به‌و هێرشانه‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند: له‌ بنه‌ڕه‌تدا هێرشه‌کانی تورکیا ده‌ستکه‌وتی کورد له‌ناو ده‌بات‌. ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگایێکی ئاشتییانه‌ درێژه‌ به‌ کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل، چۆڵکردنی گونده‌کان و کردنه‌ئامانجی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ده‌دات که‌واته‌ ده‌بێ زووبه‌زوو له‌مباره‌وه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێنه‌ سه‌ر هێڵ و هه‌ڵوێستێکی ڕوون بگرنه‌به‌ر.

ناوبراو له‌ کۆتاییی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ داپه‌ڕه‌کانی تورکیا له‌ عه‌فرین کرد و گوتیشی: نابێ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا بێده‌نگی بنوێنێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54167

Your Comment

You are replying to: .
captcha