به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی هه‌رێم له په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ره‌ڕای بایکۆتکردنی دانیشتنه‌که له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه به‌ڵام میدیاکان هه‌ندێک ڕاپۆرتیان له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو حیزبه بڵاو کردۆته‌وه.
له‌وباره‌وه عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانی و عێراقی و کوردستانییه‌کانی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبه‌که‌ی گوتی: "ئومێدێكی زۆرمان هه‌یه دوای ئه‌و گرفتانه‌ی هاتنه‌پێش بۆ پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، به حیكمه‌ت و به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هه‌موو لایێک گرفته‌كان تێبپه‌ڕێنین. ئێمه گه‌شبینین به‌وه‌ی كه ته‌واوی گرفته‌كان تێپه‌ڕێنین و ئه‌و گرفتانه‌ش که هه‌بوون و ڕێگر بوون له به‌رده‌ممان ڕێکكهوین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه".
ناوبراو گوتیشی: "هه‌وڵه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و كاک نێچیرڤان و کاک مه‌سروور له‌ژێر ڕۆشناییی په‌یامه‌كانی مه‌سعوود بارزانی و چاره‌سه‌ر كردنی ته‌واوی گرفته‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێن و لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریش به‌ره‌و خاڵی هاوبه‌ش كار ده‌كه‌ن بۆیه گه‌شبینین لێكنزیکبوونهوهی زیاترمان هه‌بێت له‌باره‌ی حكوومه‌ت."
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانی و عێراقی و كوردستانییه‌كانی پارتی ده‌شڵێت: "له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پارتی و یه‌كێتی پێوه‌ندییان نه‌پچڕاوه و پێوه‌ندیمان هه‌یه له هه‌ردوولا كه‌سانێک هه‌یه ڕۆڵی ئیجابی ده‌گێڕن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment