موقته‌دا سه‌در: تا که‌ی گه‌لانی ناوچه‌که‌ له‌ژێر سته‌می تره‌مپ و نێتانیاهۆدا بن؟

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ گه‌لی عێراق به ‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی، هه‌ژاری، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و باڵاده‌ستی حیزبه‌کان ده‌ناڵێنێت و ڕه‌خنه‌شی له‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل گرت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 7ی حوزه‌یرانی 2019 موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا نووسیی: "گه‌لی عێراق به ‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی، ھه‌ژاری، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، باڵاده‌ستی حزبه‌كان و گرووپه‌ ڕێکنه‌خراوه‌كان و گه‌لی ئێرانیش به‌ ده‌ست گه‌مارۆ زاڵمانه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ناڵێنن و ئه‌م پرسیاره‌شی ئاراسته‌ کرد که‌ تا که‌ی گه‌لانی ناوچه‌که‌ له‌ژێر سته‌می دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و بێنیامین نێتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلدا بن؟

سه‌در له‌ په‌یامه‌که‌ی له‌ توویته‌ردا نووسیویه‌تی:

گه‌لی سووریا به‌ ده‌ست زوڵم و سته‌م و تیرۆریزم ده‌ناڵێنێت

گه‌لی لیبیا به‌ ده‌ست پێشهاته‌ی شه‌ڕی ناوخۆییی ماڵوێرانکه‌ر ده‌ناڵێنێت

گه‌لی ئه‌لجه‌زایر هه‌وڵی بۆ هاتنه‌دی داهاتوویێکی باشتر ده‌دا به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ داهاتووه‌که‌ی نادیاره‌

گه‌لی به‌حره‌ین خوازیاری ئازادی بوو به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ به‌رهه‌ڵستکاران ده‌خرێنه‌ زیندانه‌وه‌

گه‌لی یه‌مه‌ن هێشتا به‌ ده‌ست پێشهاته‌کانی شه‌ڕی فیرقه‌یی، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی، برسێتی و نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

گه‌لی سوودان ده‌یانویست ژیانێکی باشیان ببێت به‌ڵام به‌ خێرایی خۆپیشانده‌ران و به‌رهه‌ڵستکاران ده‌کوژرێن

گه‌لی سه‌ربه‌رزی ئێران به‌ده‌ست گه‌مارۆ زاڵمانه‌کانی سێگۆشه‌ی نگریسی (ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و ڕژێمی زایۆنی)یه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

گه‌لی فه‌له‌ستین خوازیاری ئازادییه‌ به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ده‌نگه‌کانیان کپ و خه‌باته‌کانیان سه‌رکوت ده‌کرێن

گه‌لی میسر نه‌ماره‌ و گڵۆپی شۆڕشه‌کان بوو له‌ حاڵێکدا ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ست تیرۆریزم و ته‌قینه‌وه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

گه‌لی مه‌زڵوومی سۆمالی داوای ئاشتی ده‌کرد له‌ حاڵێکدا ئێستا به‌ره‌وڕووی برسێتی، تیرۆریزم و... بۆته‌وه‌

گه‌لی عێراق له‌ به‌سره‌ تا مووسڵ، عه‌ره‌ب و کورد، مه‌سیحی و ئێزیدی، سائیبی و یه‌هوودی، تورکمانی و شه‌به‌ک و فه‌یلی و ئاشووری و سه‌رجه‌م ئیتنیکه‌کانییه‌وه‌ خوازیاری ئاشتی بوو له‌ حاڵێکدا ئێستا به‌ ده‌ستی پاشهاته‌ی گه‌نده‌ڵی، هه‌ژاری، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و باڵاده‌ستی حیزبه‌کانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

تا که‌ی گه‌لان له‌ژێر سته‌می سته‌مکاراندا بن؟

تا که‌ی ده‌وڵه‌تان خافڵ و بێ‌ئاگا ده‌مێننه‌وه‌؟

تا که‌ی گه‌لان له‌ژێر سته‌می که‌سێکی بێزارکه‌ر وه‌ک تره‌مپ و هاوڕێ سته‌مکاره‌که‌ی نێتانیاهۆدا بێت؟

تا که‌ی گه‌لان له‌ یه‌ک جیهان و ده‌سه‌ڵاتدارانیان له‌ جیهانێکی دیکه‌دا بن؟

ئایا پیاوی باشتان له‌ نێودا نه‌ماوه‌؟

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54162

Your Comment

You are replying to: .
captcha