به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پشتیوانیی ئه‌مریکا له کوردی سووریا و هه‌روه‌ها کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆته ناکۆکیی سه‌ره‌کیی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا به‌ڵام دوو کارناسی ئه‌مریکی پێیان وایه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تورکیا له کڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسی ئه‌وه‌نده به لای ئه‌مریکاوه گرنگه که نوێنه‌ری ئه‌م وڵاته له سووریا پێشنیاری به تورکیا داوه که له به‌رانبه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 کۆشکی سپی پشتیوانی له کوردی سووریا ناکات.
جارا فرانکی چاودێری کاروباری توێژینه‌وه‌ی شه‌ڕ له ئاکادیمیای هێزی ئاسمانیی ئه‌مریکا و دوکتۆر بادیکا جی مامۆستا زانکۆی نۆرس وسترن له وتارێکی هاوبه‌شدا که له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی شه‌ڕ بڵاو کراوه‌ته‌وه ئیدعایان کردووه که جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی پێشووی ئه‌م وڵاته له تورکیا پێشنیاری به تورکیا کردووه که ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره واز له کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 بهێنێت مومکینه ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای پشتیوانینه‌کردن له کوردی سووریا ڕێگه به تورکیا بدات ناوچه‌ی باکووری سووریا داگیر بکات که له‌لایه‌ن کورده‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.
دوو توێژه‌ره‌که باس له هاوپه‌یمانیی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌که‌ن و پێیان وایه که وازهێنانی تورکیا له کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 ئه‌وه‌نده به لای ئه‌مریکاوه گرنگه که ئاماده‌یه ئێعتیباری وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌سه‌ر پاراستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌وان کوردی سووریا بۆ ڕێگرتن له هاوکاریی سه‌ربازیی نێوان تورکیا و ڕووسیا به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی بکاته‌وه.
ئه‌م دوو توێژه‌ره ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که به‌م حاڵه‌شه‌وه هێشتا ئه‌مریکا نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به تورکیا بهێنێت بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment