ناسنامەی 141 روفاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال ئاشكرا بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پزیشكی دادی شاری بەغدا رایگەیاند توانیویانە ناسنامەی 141 روفاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سنووری شنگال ئاشكرا بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەید یووسف، بەڕێوبەری پزیشكی دادی بەغدا رایگەیاند: هەوڵەكان بۆ ناسینەوەی رووفاتەكانی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە بەردەوامن كە لەلایەن دەزگای شەهیدی عێراق و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سنووری شنگال هەڵدەدرێنەوە.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا توانیویانە ناسنامەی 141 رووفاتی ناو گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سنووری شنگال ئاشكرا بكەن.

مانگی رابردوو نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند لە كۆی 16 گۆڕی بە كۆمەڵی گوندی كۆجۆ، توانیویانە 12 گۆڕ هەڵبدەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54146

Your Comment

You are replying to: .
captcha