كڕینی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌ مەترسی لەسەر F-35 دروست دەکات

بەشی جیهان- جێگری راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌ورووپا و ناتۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كڕینی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ سەر F-35‌ مه‌ترسی قبوڵنه‌كراو دروست دەکات و ئومێدی خواست ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌و كڕینه‌ ئه‌نجام نه‌دات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانی كۆڕبه‌ندێكدا له‌ژێر ناوی ''داهاتووی هاریكاری ئاسایشی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی'' كه‌ له‌ واشنتۆن له‌لایه‌ن رێكخراوی بیری فۆریجن پۆلیسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سازكرابوو، ئاندریو وینته‌رنیتز جێگری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌مه‌كانی به‌رگری S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌، وینته‌رنیتز رایگه‌یاند: ''كڕینی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌ مه‌ترسی قبووڵنه‌كراو دروست ده‌كات، چوونكه‌ راداری سیسته‌مه‌كه‌ زانیاری هه‌ستیاری باڵاترین كوالیتی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌ی F-35مان بۆ سوپای رووسیا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. به‌لای ئێمه‌وه‌ رێگریێک نییه‌ كه‌ نیگه‌رانییه‌كانمان له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌م بكاته‌وه‌".

وینته‌رنیتز باسی له‌وه‌ كرد كه‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: ''ئه‌و كڕینه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی توركیا به‌ ناتۆوه‌ هه‌یه‌تی".

هه‌روه‌ها له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا چی ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا S-400 كڕی، وینته‌رنیتز رایگه‌یاند: '' ئومێده‌وارم S-400كان له‌ رووسیاوه‌ قبوڵ نه‌كه‌ن''.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54143

Your Comment

You are replying to: .
captcha